شەپۆلێکی نوێی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر غەززە: دەیان شەهید و بریندار لە بۆردومانی قوتابخانە و ماڵەکاندا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پەیامنێری ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین لە غەززە، هەواڵی زنجیرەیەک هێرشی بەرفراوانی سوپای سەهیۆنی بۆ سەر ناوچە نیشتەجێبووەکان لە شاری غەززە و کەمپەکانی ناوەڕاستی کەرتی غەززەی ڕاگەیاند، کە بووەتە هۆی شەهید و برینداربوونی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی سڤیل.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، فڕۆکە جەنگییەکان و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی رژێمی داگیرکەر لە نیوەشەوی ڕابردووەوە چەندین ماڵی نیشتەجێبوونیان لە باکووری گەڕەکی "نەسر"، ناوچەی "سەحابە" لە گەڕەکی "دەرەج"، هەروەها شاری خان یونس کردووەتە ئامانج. هاوکات، هەلیکۆپتەرەکانی سوپای داگیرکەر هێرشیان کردە سەر کەمپی "نوسێرات" لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە، کە بووە هۆی ئاگرکەوتنەوەیەکی بەرفراوان لەو ماڵانەی نزیک مزگەوتی "قەسام" بوون. لە کەمپی "بورێج"یش خانووێک کرایە ئامانج کە لانیکەم شەهیدێک و چەند بریندارێکی لێکەوتەوە.
یەکێک لە کارەساتبارترین هێرشەکان، بۆردومانکردنی قوتابخانەی "فەلاح" بوو لە گەڕەکی "زەیتوون"؛ قوتابخانەیەک کە میوانداریی سەدان ئاوارەی دەکرد. ئەم هێرشە نەک تەنها دەیان برینداری لێکەوتەوە، بەڵکو بووە هۆی شەهیدبوونی ١٣ کەس، لەنێویاندا ژن و منداڵ. هێزەکانی بەرگریی شارستانیش کە بۆ فریاگوزاری چووبوونە شوێنەکە، کەوتنە بەر ئاگری فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی داگیرکەر. لەم هێرشەدا فریاگوزارێک شەهید بوو و چەند کەسێکی دیکەش بریندار بوون.
هاوکات، ماڵەکانی بنەماڵەی "ئەبو کمیل" لە گەڕەکی "دەرەج" و بنەماڵەی "دەعالیسە" لە "نوسێرات" کرانە ئامانجی هێرشی ئاسمانی. بەهۆی ئەم هێرشانەوە، بڵێسەی ئاگر لە ماڵەکاندا بەرزبووەوە و زیانێکی بەرفراوانی لێکەوتەوە.
بەپێی ئامارە سەرەتاییەکانی سەرچاوە پزیشکییەکان، تەنها لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا لانیکەم ١٣ شەهید و دەیان بریندار لە هێرشەکانی سەر گەڕەکەکانی "دەرەج" و "زەیتوون" تۆمار کراون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
هێزەکانی چەکداری یەمەن ڕاگەیاند کە لە کەنداوی عەدەن کەشتیێک کە کاڵای بۆ رژێمی داگیرکەر دەگواستەوە بە مووشەکی کرۆز کرایە ئامانج. کەشتییەکە ئاگری گرتووە و کەمێک ماوە نوقم بێت.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٦ هەزار و ١٤٨ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٦٨ هەزار و ٧١٦ کەس.
بەهۆی گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەر لە سەر غەززە قەیرانی برسێتی ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێت. لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٢ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٤٥٥ کەس کە ١٥١یان منداڵن.